ڤیدیۆ: تۆماس مۆلەر وەکو یاریزانی کاراتی لە بەرگریکارێکی ئەیاکس ئامستەردام دەدات

لە یاریی نێوان بایرن میونشن و ئەیاکس ئامستەردام تۆماس مۆلەر وەکو یاریزانی کاراتی لە بەرگریکارێک دەدات و بە کارتی سوور دەکرێتە دەرەوە.
شەوی رابردوو لە یاریی نێوان بایرن میونشن و ئەیاکس ئامستەردام لە خولەکی 75 کاتێک تالیافیکۆی بەرگریکاری ئەیاکس ئامستەردام ویستی بە سەر تۆپێک کۆنتڕۆڵ بکات، تۆماس مۆلەر لەسەر شێوازی یاریی کاراتی ویستی تۆپەکە وەربگرێت و زۆر بە تووندی لە سەری بەرگریکارەکەی دا و خستییە سەر زەوی و ناوبژیوان بە کارتی سوور کردییە دەرەوە، کە هەردوولا بە سێ گۆڵ یەکسانبوون.
بەرگریکارەکەی ئەیاکس سەرەڕای ئەو لێدانە تووندە سەلامەت بوو، دوای ئەو رووداوە هەڵسایەوە و بەشداریی یارییەکەی کردەوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس باسی ئەم رووداوەیە

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close