بارسێلۆنا هەواڵی رۆیشتنی ڕاکیتچ ڕەتدەکاتەوە

دوای دەنگۆی هەواڵی ڕۆیشتنی ئیڤان ڕاکیتچ لە یانەی بارسێلۆنا بەرەو پاریس سان جێرمان، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی بەپشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی نێو یانەکە هەواڵەکەی ڕەتکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بە پشت بەستن بە قسەی چەند کەسێکی نێو ماڵی کەتەلۆنی ئاماژەی کردووە کە بارسێلۆنا هیچ نیازێکی نییە، دەستبەرداری ئیڤان ڕاکیتیچ ببێت، بەگوێرەی هەواڵەکە (ڕاکی) بەردەوام دەبێت، ئەوەش پێچەوانەی هەواڵی ڕادیۆی کەتەلۆنیایە کە ڕایگەیاندبوو ڕاکیتیچ لەگەڵ پاریس سان جیرمان ڕێکەوتوە بۆ ئەوەی مرجی شکاندنی گرێبەستەکەی بدات کە 125 ملیۆن یۆرۆیە، تا پەیوەندی بە یانە پاریسییەکە بکات.

لەکۆتایی هەواڵەکەش هاتوە کە ڕاکیتیچ خانووەکەی فرۆشتوە و منداڵەکانی ناردووتە قوتابخانەیەکی فەرەنسی تا بەتەواوی خۆی بۆ ڕۆیشتن ئامادەبکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close