ئەو هاندەرە توندڕەوەی جنێوی بە ڕەحیم ستێرلینگ دا بەتوندی سزادرا

دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت چەند هاندەرێکی توندڕەوی چێلسی جنێو و قسەی ناشرین بە رەحیم ستێرلینگ دەدەن، یانەی چێلسی ڕایگەیاند کە سزای تاونبارانی داوە.

لەم بارەیەوە یانەی چێلسی رایگەیاند کە تاوانبارە سەرەکییەکان 4 کەسن و هەموویان تەمەنیان گەورەیە و سەرووی پەنجا ساڵ دەبن، هەر چواریشیان وەکو سزایەک بۆیان نییە لەمەولا ئامادەی هیچ یارییەکی یانەکە ببن، جگە لەوەش بلیتی وەرزی ئەو چوارکەسە ڕادەگیرێت، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ستێرلینگ (کۆلین وینگ) ئەو پیاوە پیرە سەرسپییەی لە وێنەکە ئاماژەی پێدراوە، بە رۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەو هەڵەی کردی، هەست بە شەرمەزارییەکی زۆر دەکات، هەروەها گوتیشی” بەهۆی ئەو ڕووداوە لەسەر کارەکەم دەرکراوم و بلیتە وەرزییەکەشم لەدەستدا، نازانم چی تریان دەوێت، جگە لەوەش ژیانم لێ تاڵ بووە و لە شەقام خەڵک نەفرەتم لێدەکەن، بەتایبەتی دراوسێیەکانم کە منیان بە زبڵدان و هیچ وەسف کردوە، هەروەها دەڵێن پێمان خۆش نییە خەڵکی لەو شێوەیە لە گەڕەکەکەمان بوونیان هەبێت”.

کۆلین وینگ کە تەمەنی 60 ساڵە لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی کە ئەو هیچ قسەیەکی ڕەگەزپەرستانەی بەرانبەر ستێرلینگ نەکردوە و دوای لێ بوردنی لە یاریزانەکەی مانچێستەر سیتی کرد و خوازیاربوو کە ئەویش داوای لێبوردنەکە قبوول بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close