کاکا: نێیمار مافی خۆی بوو بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت

ریکاردۆ کاکا پێیوایە نێیمار داسێلڤا مافی خۆی بوو بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت و پشتگیریی ئەو بڕیارەی هاونیشتیمانەکەی دەکات.
ریکاردۆ کاکای ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی “canal-supporters”ی فڕەنسی رایگەیاند، نێیمار مافی خۆی بوو ریزەکانی بارسێلۆنای بەجێهێشت، بارسێلۆنا لە دەوری مێسی دەخوڵێتەوە، نیمۆ مافی خۆی بوو بچێتە یانەیەک ببێتە سەرکردەی یەکەمی یانەکە، لە ریال مەدریدیش وابوو، یانەکە بە دەوری کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەخوڵایەوە، پاریس سانجێرمان یانەیەکی گەورەیە و تیپێکی بەهێزی دروستکردووە بۆ ئەوەی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت’.
هەروەها کاکا لەبارەی چانسی پاریس سانجێرمان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ کە ئەمشەو لە کۆمەڵەی سێیەم یارییەکی چارەنووسساز بەرامبەر سرڤینا زڤێزدا دەکات، گوتی ‘ کەس نازانێت چی روودەدات، بەڵام دڵنیام لە ماوەی پێنج بۆ شەش ساڵی دیکە پاریس سانجێرمان دەتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت’.
ریکاردۆ کاک پێشوازیی لەوە کرد ببێتە بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان و ستایشی ناسر خلێفی، خاوەنی یانە فڕەنسییەکەی کرد و ئاشکرایکرد ئەگەر ئۆفەرێکی وای پێشکەش بکرێت رەتی ناکاتەوە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close