به‌وێنه‌.. ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له‌به‌ر مێسی له‌ بارسێلۆنا هه‌ڵاتن

نێیمار، له‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا به‌ بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی ده‌كرد ئه‌ستیره‌ی یه‌كه‌می بارسێلۆنا نییه‌.

بۆیان كریتیچ، یه‌كێكه‌ له‌ وتابیانی لاماسیا، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانی قه‌ره‌بووی ئه‌و كاتانه‌ بكاته‌وه‌، كه‌ مێسی یاریی ناكات، به‌ بوونی مێسی دڵته‌نگ ده‌بوو، بۆیه‌ رووی له‌ زۆر یانه‌ كردو تا ئێستاش جێگیر نه‌بۆته‌وه‌.تێری هێنری، ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئارسێناڵ،  له‌ 2009 له‌ پێناوی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ روویكرده‌ بارسێۆنا، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ بوونی مێسی ببیته‌ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌، له‌ 2010 به‌رو نیۆرك كۆچی كرد.

جیرارد دۆلیڤیۆ، یه‌كێك له‌ لاوه‌ به‌هره‌مه‌نده‌كانی بارسێلۆنایه‌، له‌ باڵه‌كان یاریی ده‌كرد،به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ شوێنگرتنه‌وه‌ی مێسی له‌ كاتی یاریی نه‌كردنی، به‌ بووی مێسی له‌ یاریگادا ون ده‌بوو.

باكۆ ئالكاسێر، یاریزانی پیشووی ڤاڵێنسیا، یه‌كیك له‌ باشترین یاریزانه‌ لاوه‌كانی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیابوو، به‌ر له‌وه‌ی رووبكاته‌ بارسا پێان وابوو ده‌بێته‌ باشترین هێرشبه‌ری لارۆخا، به‌ڵام كاتێ هاته‌بارسا مێسی و سوارێز و نێیمار له‌برده‌مبی بوون.

ئیتۆ، ئه‌ستێره‌ی كامیرۆنی هۆكارێكی سه‌ركی بوو بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی 2006، به‌ڵام دوای دره‌وشانه‌وه‌ی مێسی یانه‌كه‌ی جێهێشت و روویكرده‌ ئینته‌ر له‌وێش سێ ناسناوی مێژووی برده‌وه‌.

پێدرۆ، یه‌كێك له‌ رۆڵه‌كانی بارسیلۆنابوو، رۆڵی زۆر گرنگی هه‌بوو له‌ بردنه‌وه‌ی چه‌ندین ناسناو، به‌ڵام به‌ بوونی m s n له‌ یانه‌كه‌ بڕیاڕی رۆیشتنیدا.سانچێز، ئه‌ستیره‌ی چیللی، باشترین یاریزانی ئۆدێنیزی بوو، دوو وه‌رزی باشی له‌گه‌ڵ بارسا به‌رێكرد، به‌ڵام نه‌یتوانی ببێته‌ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپكه‌ به‌هۆی بوونی مێسییه‌وه‌.

دێڤید ڤیا، ئه‌ستیره‌ی ئیسپانیا، كه‌ بارسێلۆن به‌زه‌حمه‌ت توانی ئه‌م هێرشبه‌ره‌ په‌لكێشی ریزه‌كانی بكات، سه‌ڕه‌ڕای دره‌و شانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێك، به‌ڵام له‌ كۆتایدا یانه‌كه‌ی جێهێشت، به‌هۆی بوونی میسی و نییمار ه‌ سانچێز.زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، كاتێك په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ كرد یه‌كێك بوو له‌ باشترین هێرشبه‌ركانی ئه‌وروپا و جیهان، به‌ڵام به‌بوونی مێسی هه‌ر زوو له‌ یاریگادا ون بوو، واتر خۆی رایگه‌یاند، كه‌ شوێنی ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مێسی به‌كار ده‌هینری.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close