بایرن میونشن بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بەسەر نۆرمبێرگ سەرکەوت

یانەی بایرن میونشن لە نێو یاریگای ئەلیانز ئەرینا میوانداری یانەی نۆرمبێرگی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەو.

لیڤاندۆڤسکی هەر لە سەرەتای یارییەکە و لە خولەکی 9 گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد، پاشان دوو بارە گەراییەوەو لە خولەکی 27گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەەی تۆمار کرد، ئەنجامی گێمی یەکەم بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی بایرن کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم بایرن بەردەوام بوو لەسەر فشارەکانی تاوەکو لە خولەکی 56فرانک ریبێری گۆڵی یەکەمی خۆی و سێیەم یانەکەی کر، و یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی بایرن میونشن کۆتاییهات.

بایرن میونشن ئێستا بە 27 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی پلەی دووەمی لە برۆسیا میونشن گلادباغ وەرگرتووە، کەو ئەو یانەیە 26خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لە پێش لایپزیگی خاوەن پلەی چوارەمە، و میوشن گلادباغ یارییەکی کەمتر ئەنجامداوە، هەرجی برۆسیا دۆرتمۆندیش بێت بە 36خاڵ سەر تۆپی بۆندسلیگای گرتووە.

گۆڵی سێیەمی بایرن میونشن

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close