ڤیدیۆ.. محمد سەلاح چەندین ریکۆردی نوێی تۆمارکرد

محمد سەلاحی میسری و یاریزانی یانەلیڤەرپۆڵی ئینگلیزی، دوای ئەوەی توانی لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی بۆرنمۆس سێ گۆڵ بکات،  چەندین ریکۆردی نوێی تۆمارکرد کە هیج یاریزانێکی رێدز ئەمەی نەکردووە.

سەلاح، توانی دووەمین هاتریکی خۆی لەگەڵ لیڤەرپۆڵ بکات، ئەمەش لە کاتێک دایە کە  هیج یاریزانێکی لیڤەرپۆڵ لەوەتەی سالی 2014 نەی توانیوە هیج هاتریکێک بکات لە دەرەوی یاریگای ئەنفێڵد رۆد و کۆتا هاتریک کە تۆمار کرابوو لەدەروەی یاریاگای لیڤەرپۆڵ لویس سوارێز تۆماری کردبوو لەبەرامبەر یانەی کاردیف ستی.

محمد سەلاح، توانی لە 52یاری خۆی لەگەڵ لیڤەر 42گۆڵ بکات و 14ئەسیستیش بکات، کە ئەمەس پێشتر بە هیج یاریزانێکی یانەکە نەکراوە چونکە تۆرێس بە 60 یاری و فاولێر مایکل بە 77 یاری و لویس سوارێز بە 78یاری توانیویەتیان 40گۆڵ بکەن.

سەلاح بەمەش رانەوەستا و ریکۆردێکی نوێی  تۆمار کرد و بوو یەکەم یاریزانی لیڤەرپۆڵ سێ یاری لەسەر یەک گۆڵ بکات، جگە لەوەش، بەو هاتریکەی کە لە بەرامبەر بۆرنمۆس کردی بوو یەکەم یاریزان کە لە 3یاری 5گۆڵ لەو یانەیە بکات، و بووە یەکەم یاریزانی لیڤەرپۆڵ تۆری 14یانەی جیاواز بهەژێنێت لەسەر جەم پالەوانەتییەکان.

لە کۆتایشدا ئەستێرەکەی لیڤەرپۆڵ توانی ریزبەندی یەکەمی گۆڵکارانی پرێمەرلیگ بگرێت بە 10گۆڵ.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close