كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێمار بۆ بارسێلۆنا ئاشكرابوو

له‌گه‌ڵ زۆربوونی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار له‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ بۆ بارسێلۆنا، رۆژنامه‌كانی فره‌نسا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیاریی ده‌كه‌ن، ئاماژه‌كانی گرێبه‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌شی ورده‌ ورده‌ به‌ دیار ده‌كه‌ون.

پێگه‌ی كالچیۆ مێركاتۆ، روونیكردۆته‌وه‌، كه‌ نێیمار له‌ ماوه‌ی رابردوو ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خولی فره‌نسی به‌جێبێڵێ و له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه‌ چامپیۆنزلیگ بباته‌وه‌، هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌ نێیمار  و پاریس سانجێرمان رێكه‌وتوونه‌ له‌ حوزه‌یرانی 2019، به‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌ بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌بێت.

ئه‌ستێره‌ برازیلیه‌كه‌ له‌ هاوینی 2017 هه‌وادارانی بارسێلۆنای تووشی شۆك كرد، كاتێك بڕیاری رۆیشتنی له‌ یانه‌كه‌ دا، به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ رۆۆیكرده‌ پاریس سانجێرمان، پێشووتر نیمۆ له‌گه‌ڵ بلاوگرانه‌ چه‌ندین ناسناوی برده‌وه‌، له‌وانه‌ چامپیۆنزلیگ، خولی ئیسپانی، سووپه‌ری ئیسپانی،جامی شای ئیسپانیا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close