ئیدین دیزیکۆ ناتوانێت بەرامبەر ریال مەدرید یاری بکات

ئیدین دیزیکۆ بۆسنەی و یاریزانی یانەی رۆمای ئیتالی، لە پێکهاتەی یانەیەکی دوور خرایەوە بۆ یاری ئەم شەوی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ، بە هۆی پێکانەوە.

تۆری (سکای سپۆرت)ی ئیتالی بلاوی کردووەتەوە، کە یانەی رۆما، لە تواناکانی ئیدین دیزیکۆی هێرشبەری یانەیکەی بۆ یاری ئەم شەو بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بێبەش دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە، دیزیکۆ لە بەستەرەکانی ڕانی راستی توشی پێکان بووە، و بەم هۆیەوە بۆ یاری ئەم شەوی یانەیەکەی بەشدار نابێت، و دکتۆرانی یانەکە بە بەرێوەبەری هونەری یانەکەیان راگەیاندووە، کە ناتوانیت بەشداری بەو یاریزانە بکەی چونکە پێکانەکەی زیاتر تەشەنە دەکات، و ئۆریزیبۆ دی فرانچیسکۆی راهێنەری یانەکە لە جێگای یاریزانە بۆسنییەکە، پاتریک شیک، بەژداری پێدەکا.

وابریارە ئەم شەو، یانەی ریال مەدرید لە نێو یارگای ئۆلۆمپیکۆ لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا، ببێتە میوانی یانەیەکی ئەو شارە، لەگەری پێنجەمی، قۆناغی کۆمەلەکانی چامپیۆنزلیگ.

 

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close