ئەلێگری: بارسێلۆنا بەربژێری یەکەمی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگە

ماسیمیلیانۆ ئەلێگری رای وایە بارسێلۆنا بەربژێری یەکەمە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، بەڵام بە هەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێیوایە یۆڤێنتۆسیش بەربژێرە بۆ نازناوەکە.

ئەلێگری پێش یاریی ئەمشەوی یۆڤێنتۆس بەرامبەر ڤاڵێنسیا لەبارەی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ رایگەیاند، پێموایە بارسێلۆنا بەربژێری یەکەمە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە، بەڵام لە دوای بارسێلۆنا سێ یانەی دیکەش هەن هیوا و ویستیان هەیە بۆ بەدەتسهێنانی نازناوەکە، ئەمەش هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە.
هەروەها راهێنەرەکەی یۆڤی گوتیشی، ئەم وەرزە یۆڤێنتۆس بەربژێرە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ چونکە ئێمە کریستیانۆ رۆناڵدۆمان هەیە، کریستیانۆ لە دوایین 10 ساڵ لەگەڵ مێسی گۆڵکاری ئەوروپا بووە و وەکو مێسیش پێنج خەڵاتی تۆپی زێڕینی بەدەستهێناوە، لە دوایین پێنج وەرزی چامپیۆنزلیگدا چوار جار بووەتە پاڵەوان و ئێمە هەمان تامەزرۆییمان هەیە بۆ نازناوەکە، بەڵام وەکو چۆن وەرزی رابردوو ریال مەدریدم بۆ نازناوەکە بەربژێر کرد و بووە پاڵەوان، ئەم وەرزەش ئاوا بارسێلۆنا بەربژێر دەکەم.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close