ئەو راهێنەرەی بەرازیلی شەرمەزارکرد نازناوی خولی بەرازیلی بۆ پاڵمێڕاس بەدەستهێنا

یانەی پاڵمێڕاسی بەرازیلی توانی بە راهێنەرایەتی لویس فلیپ سکۆلاری، نازاناوی خولی بەرازیلی بەدەست بهێنێت، پێش ئەوەی خولەکە کۆتایی بێت بە یارییەک، توانی لەو یارییە بە ئەنجامی گۆلێکی بێبەرامبەر، بەسەر فاسکۆ دی گاما سەرکەوێت.

سکۆلاری، لە مانگی یۆلیۆی پێشو بووە راهێنەری یانە بەرازیلییەکە، کە ئەو کات یانەکە لە پلەی حەوتەمی خولەکە بوو، بەلام راهێنەرەکە توانی ڵەگەل یانەکەی پێش کۆتایی هاتنی خولەکە بە یارییەک، و بەجیاوازی حەوت خاڵ لەگەل فلامینگۆی دووم ببتە پالەوان.

راهێنەرە بەرازیلیەکە، نازناوێکی باشی لە نێو ولاتەکەی و هاندەرانی سامپا هەیە، چونکە توانیو یەتی مۆندیالی 2002بۆ ولاتەکەی بەدەست بێنێت، بەلام  لەدوای جامی جیهانی 2014ی بەرازیل، کەس لە هاندەرانی هەلبژاردەکە نایەنەوێت ئەو راهێنەرە ببنین، جونکە گەورەترین شەرمەزاری بۆ پالەوانی پێنج جاری جیهان هێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 7_1 بە هەلبژاردەی ئەلمانیا دۆرا.

یانە بەرازیلییەکە، لەدوا یاری خۆی لەخولەکی 71 یارییەکە، توانی گۆلی سەرکەوتن بەرامبەر فاسکۆ بکات، لەلایەن دیفێرسۆن، هەرچەندە لە یارییەکە بە یاریزانێک کەمتر یاری دەکرد، چونکە فلیپی میلۆی ناوەراست کاری یانەکە بە کارتی سور، لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە کرا بووە دەرەوە، بەم ئەنجامەش یانەکە توانی 77خاڵ کۆبکاتەوە و ببێتەو پالەوانی بەرازیل، کە ئەمە بۆ جاری (10)دە یەمینە لە مێژوو، ببێتە پالەوان.

 

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close