ناوی پالێوراوانی گلۆباڵ سۆکەر ئاشکرا کرا و سوپرایزی گەورەی تێدایە

دوای راگەیاندنی ناوی کۆتایی بۆ خەلاتەکانی گۆلۆباڵ سۆکەر، سوپرازی گەورە لە ناوی بەربژێرانی کۆتایی خەلاتی باشترین یاریزان رویدا، و ناوی هەریەک لە لیۆنێل مێسی و لۆکا مۆدریچ لە نێو لیستی کۆتایی خەلاتەکە دوور خرانەوە.

لە نێو لیستی کۆتایی ناوەکانی یاریزانان، ناوی کریستیانۆ رۆنالدۆ، یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، و گریزمانی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و کلیان مباپێی یاریزانی یانە پاریس سانت جێرمان دەبینرێت.

ئەوەی دەنکۆی زۆری بەدوای خۆی داهێناوە، دوور خستنەوەی ناوی لۆکا مۆدریچی، باشتری یاریزانی 2018ی ئەوروپا و جیهان بوو، چونکە ئەو یاریزانە لە لایەن فیفا و یوفا، بەباشتری یاریزان دیاری کراوە و توانیو یەتی لەگەل هەلبژارەکەی بگاتە یاری کۆتایی جامی جیهانی و نازناوی چامپیۆنز لیگی لەگەل یانەکەی بەدەست هێناوە.

یەکێکی تر لەو یاریزانانەی کە لە نێو لیستی کۆتایی ناوی دەرهێنراوە لیۆ مێسی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنایە، بەلام شارەزایان هۆکاری دوور خستنەوەی ئەو یاریزانی بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە نەیتوانیوە چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنێت، و لەجامی جیهانیش هەر زوو لەگەل هەلبژاردەکەی کرانە دەرەوە.

گلۆبال سۆکەر، خەلاتێتە سالانە لە ولاتی ئیمارات دابەش دەکرێت تیای دا باشتری یاریزان، باشترین راهێنەر و باشترین سەرۆک یانە، باشترین بەرێوبەری کارەکانی یاریزانان خەلات دەکرێن.

وا بریارە لە 3ی مانگی یەناری داهاتوو، و  لە ئاهەنگێگی تایبەت لە دوبەی خەلات بەسەر باشترینەکان دابەشبکرێت.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close