بارسێلۆنا و ئاتلەتیکۆ مەدرید سزا دەدرێن

بەهۆی ڕوودانی چەند سەرپێچییەک لە یاری نێوان ئاتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئەنجامدرا، چاوەڕێ دەکرێ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای هەردوو یانەکە بدات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی سەرپێچی هاندەرانی بە فڕێدانی شووشەی بەتاڵ بۆ ناوچەی ناوبژیوانی یاریدەدەر ڕووبەڕووی سزادان دەبێتەوە، ئەویش ڕەنگە جگە لەسەپاندنی سزای دارایی بەشێکی یاریگاکەش بۆ چەند یارییەکوەک سزایەک دابخرێت، لە هەمان کاتدا یانەی بارسێلۆنا بەهۆی دواکەوتنی زیاتر لە دوو خولەک لە هاتنە نێو یاریگا لە گێمی دووەمی یارییەکە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە، ئەو بابەتەش لە ڕاپۆرتی (جیل مانزانۆ)ی ناوبژیوانی یارییەکە بۆ لیژنەی ناوبژیوانانی لیگای ئاماژەی پێکراوە.

ئاشکرایە کە یاری لووتکەی ئەو گەڕەی لیگای ئیسپانیا نێوان بارسێلۆنا و ئاتلەتیکۆ مەدرید بە یەکسانبوون 1-1 بەکۆتاهات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close