مانچستەر سیتی جێگرەوەی گواردیۆلای دیاریی کرد

دوای ئەوەی پیپ گواردیۆلا لە چەند چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی باسی لە داهاتووی خۆی کرد، یانەی مانچستەر سیتی جێگرەوەی ئەو راهێنەرەی دیاریی کرد لە کاتی ڕۆیشتنی پیپ گواردیۆلا لە یانەکە

رۆژنامەی ” مانچستەر ئیڤنینگ ” لە ژمارەی ئەمڕۆی ناوی ئەو راهێنەرەی بڵاو کردۆتەوە کە یانەکە وەک جێگرەوەی پیپ دیاریی کردەوە لە کاتی رۆیشتنی لە یانەکە، رۆژنامەکە باسی لەوە کردووە یانەی مانچستەر سیتی ناوی یاریدەدەری ئێستایی پیپ گواردیۆلا ئارتیتای وەک جێگرەوەی یەکەم دیاریی کردەوە لە کاتێک را‌هێنەرە ئیساپانیەکە یانەکە جێبێڵێت، یانەکە بۆیە مایکل ئارتیتای دیاریی کردووە چونکە لەگەڵ پیپ بەشداری سەرکەوتنەکان و دروست کردنی یانەکەی کردووە بۆیە بە باشترین جێگرەوەی داناوە

شایەنی باس کردنە پیپ لە چەند لێدوانێکی پێشووتری باسی لەوە کردووە حەز دەکات کاری داهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردەکان بێت، ببێتە راهێنەری یەکێک لە هەڵبژاردەکان، ئەمەش وای کردووە یانە ئینگلیزیەکە بیر لە جێگرەوەی ئەو راهێەرە بکاتەوە

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close