بە ڤیدیۆ : دواین مەشقی بۆکا جۆنیۆرز لە یاریگایی لا بۆمبۆنێرا شۆکت دەکات
دوای ئەوەی یاریی چوونی کۆتایی سوپەر کلاسیکۆی جامی ليپەرتادۆريسی نێوان بۆکا جۆنیۆرز و ریڤەر پلەیت بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات، بڕیار وایە ڕۆژی شەمە کاتژمێر 11:00 شەو یاریی گەڕانەوەی کۆتایی لە یاریگایی مۆنیمۆنتال تایبەت بە یانەی ریڤەر پلەیت بەرێوە بچێت
لە ڤیدیۆکەش کە ئەمڕۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە، دواین مەشقی یانەی بۆکا جۆنیۆرز دەردەکەوێت کە لە یاریگایی تایبەت بە خۆی لا بۆمبۆنێرا بە ئامادە بوونی نزیەکەی 49 هەزار هاندەر ئەنجامی داوە، لەگەڵ هەڵپەڕین هاندانی هاندەران یاریگایان هێناوەتە لەرزین
¡IMPRESIONANTE! Hernán Maldonado, operador del sonido de La Bombonera, filmó el terrible movimiento de la cancha de Boca al ritmo de la pasión de la gente. pic.twitter.com/lPQ3FWdKHq
— SportsCenter (@SC_ESPN) November 22, 2018