بە ڤیدیۆ.. سەگێک لەناوکاو دێتە ناو یاریگە و لێدانێکی سزا دەگێڕێتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، سەگێک رۆلێ گۆڵپارێز دەگێڕێت و لێدانێکی سزا دەگەڕێنێتەوە.
لە یارییەکی تۆپی پێدا، سەگێک لەلای چەپی گۆڵەوە لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانە یەکلاکەرەوەکان دێتە ناو گۆڵ و لەوکاتەش یاریزانەکە لێدانێکی یەکلاکەرەوە جێبەجێ دەکات و تۆپەکە بەر سەگەکە دەکەوێت و لێدانەکە دەگێڕێتەوە.
بەگوێرەی یاساکنی تۆپی پێ، ناوبژیوان و هەر تەنێکی دیکە لەناو یاریگە بێت، وەکو ستوونی گۆڵ هەژمار دەکرێت و رەتناکرێتەوە، بەمەش سەگەکە وەکو بەشێک لەناو یاریگە هەژمار دەکرێت و ناوبژیوان لێدانە یەکلاکەرەوەکەی بە بەفیڕۆدراو هەژمارکرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close