گواردیۆلا هۆکاری شکستەکانی ئەڵمانیایە

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناغی گروپەکانی مۆندیالی ڕوسیا ماڵئاوایی کرد، دواتر لە پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ دابەزی بۆ ئاستی دووەم، ئەم هەڵبژاردەیە روبەڕووی کۆمەڵێک رەخنە و توانج بۆوە، لە نوێترین لێدوانیش ئەستێرەیەکی کۆنی هەڵبژاردەکە رەخنە لە گواردیۆلا دەگرێت بە هۆکاری شکستەکانی ئەڵمانیای دەزانێت
هانز پیتەر بیرجڵ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پاڵەوانی ئەوڕوپای ساڵی 1980 و پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی لە نوێترین لێدوانی رەخنەی لە شێوازی یاریی کردنی گواردیۆلا دەگرێت دەڵێت: شێوازی یاریی کردنی گواردیۆلا … هەمان شێوازی یاریی کردنی هەڵبژاردەکەمانە، بەڕاستی ئەم شێوازە ئێمەی فریودا چونکە هەمیشە دەگوترا کۆنتڕۆلی تۆپ %75 لات بێت سەرکەوتن بەدەست دەهێنی، بەڵام تۆپی پێ بەو شێوەیە نیە !
بیرجڵ زیاتر دەدوێ دەڵێت، ئەنجام زۆر گرنگترە لە کۆنتڕۆلی تۆپ، کۆنتڕۆلی تۆپ بەس نیە بۆ سەرکەوتن لە یاریەکان، ئەوەتا فەڕەنسا بووە پاڵەوانی مۆندیال پێچەوانەی ئەم شێوازە یاریی ئەنجامدەدا
چاوەڕوان دەکرێت ئەم لێدوانیە بیرجل لە نێو میدیاکانی ئەڵمانیا گرنگی زۆری پێ بدرێت بە هۆی ئەوەی بیرجڵ یەکێکە لە یاریزان و ئەستێرە دیارەکانی پێشووی هەڵبژاردەکە وەک ڕاهێنەریش کاریی کردووە، وە لە ئێستادا دۆخی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا  باش نیە ڕۆژنامەکان باس لەوا دەکەن دەبێت هەر زوو کار لەسەر خاڵە لاوازەکان بکرێت بۆ ئەوەی دووبارە هەڵبژاردەکە بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان 
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close