ڤیدیۆی سه‌ركه‌وتنی زڤێرێڤ به‌سه‌ر جۆكۆڤیچ
ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤ بۆیه‌كه‌مجار له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی ماسته‌رزی كۆتایی وه‌رز و له نۆڤاك جۆكۆڤیچی برده‌وه.
ئالێكسانده‌ر زڤێرێڤ له یاریی كۆتایی ماسته‌رزی كۆتایی وه‌رز به دوو سێتی بێبه‌رامبه‌ر له نۆڤاك جۆكۆڤیچی برده‌وه، تێنسزانه ئه‌ڵمانییه‌كه هه‌ردوو سێته‌كه‌ی به ئه‌نجامی 6-3 و 6-4 برده‌وه و بۆیه‌كه‌مجار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
زڤێرێڤی 21 اڵان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008ه بووه یه‌كه‌م تێنسزانی لاو ئه‌م نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت، له دوای ساڵی 1995یش بووه یه‌كه‌م تێنسزانی ئه‌ڵمانی ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، كه دووه‌م ساڵه به‌شداریی تیادا ده‌كات.