بە ڤیدیۆ : لە ئینگڵتەرا ناوبژیوانێک لەسەر کارێکی سەیر 21 ڕۆژ سزادرا

زۆرجار لەسەر بڕیارێکی هەڵە ناوبژیوانەکان لە خولەکانی جیهان سزا دەدرێن، بەڵام ناوبژیوانێکی ئینگلیزی لەسەر لەبیرچوونی (کۆینی تیروپشکی ) یاریەکان بۆ دیاریی کردنی ئەو یانەیەی سەرەتا تۆپی لایە بۆ ماوەی 21 ڕۆژ سزادرا

ناوبژیوانی ئینگلیزی دیڤید مكنامارا لە یاریی خولی سوپەرلیگایی ئینگلزیی بۆ ئافرەتان لە یاریی  نێوان یانەی مانچستەر سیتی و ڕیدینگ کە یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات، بەر لە دەست پێ کردنی یاریەکە (کۆینی تیروپشکی) یاریەکانی لە ژووری جل گۆڕین لەبیر دەکات، بۆ ئەوەی خۆی لە کێشەکە دەرباز بکات یاریی بەناوبانگی جیهانی  (rock,paper,scissors ) بۆ هەردوو کاپتن ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی دیاریی بکات کام یانە سەرتا تۆپی لایە، بەڵام دواتر فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلزی ئەم ناوبژیوانەی بۆ ماوەی 21 ڕۆژ سزادا، دوای ئەوەی سەیری ڤیدیۆی یاریەکەیان کردەوە

ڤیدیۆی ناوبژیوان کاتێک یاریەکە ئەنجام دەدات

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close