باشترین یاریزانی ئەو گەڕەی بۆندزلیگا دەستنیشانکرا

یاریگا سپۆرت

دوای تەواو بوونی گەڕی 11 مینی بۆندزلیگا، هەژماری فەرمی بۆندزلیگا لە تویتەر ئەستێرەیەکی یانەی بڕۆسیا دۆڕتمۆندی وەک باشترین یاریزانی ئەو گەڕەی خولەکە دەستنیشانکرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ماڕکۆ رۆیس کە لە یاری بەرانبەر بایەڕن میونیشن ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد، وەک باشترین یاریزانی ئەو گەڕە دیاری کرا، ڕۆیس لە یاری بەرانبەر بایەڕن توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و چەندین هەلی گۆڵکردنیش بڕەخسێنێت، لەم یارییەش دۆڕتمۆند توانی لەسەر یاریگای خۆی 3-2 لە بایەڕن بباتەوە و پێشەنگ قایمتر بکات.

ئاشکرایە کە رۆیس لە بۆدزلیگا 8 گۆڵی تۆمار کردوە و لە ریزبەندی دووەمی گۆڵکارانی خولەکە دێت دوای جۆفیچ گۆڵکاری فڕانکفۆرت کە 9 گۆڵی تۆمار کردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close