ریبێری لەسەر نامەیەکی ژنەکەی سێ بۆکس لە پەیامنێرێکی beIN Sports دەدات

فڕانک ریبێری لەسەر نامەیەکی خێزانەکەی سێ بۆکس لە پەیامنیرێک دەدات و یانەی بایرن میونشنیش ئەڵمانی دەیەوێت یاریزانەکەی لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسە ئاشت بکاتەوە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، دوای دۆڕانەکەی بایرن میونشن لە دێر کلاسیکێر بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند، کە لە گەڕی یازدەمی بۆندزلیگادا بایرن بە ئەنجامی 3-2 دۆڕا، فڕانک ریبێری کاتێک ئەو رۆژنامەنووسە فڕەنسییەی بینیوە بە تووندی هێرشی کردووەتە سەری و سێ بۆکسی لەو پەیامنێرەی کەناڵی بی ئین سپۆرتسی قەتەڕی داوە، لە کاتێکدا ساڵانێکی زۆرە ئەو یاریزانە فڕەنسییەی لەگەڵ ئەو رۆژنامەنووسە پەیوەندیی هەیە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، تووڕەبوونی ریبێری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوای یارییەکە راستەوخۆ وەهیبەی هاوسەری ریبێری بە ئینستاگرام چەند نامەیەکی بۆ ناردووە و بۆی روونکردووەتەوە، لە کاتی یارییەکەدا فڕانک گویلۆی رۆژنامەنووسی فڕەنسی چۆن لە کاتی یارییەکەدا توانجی لە ئاستی ریبێری داوە و دوو گۆڵی بۆرووسیا دۆرتمۆندی بۆ ئاستخراپی ریبێری گەڕاندووەتەوە، ریبێریش راستەوخۆ دوای خوێندنەوە و بینینی ئەم نامانە ئەو رۆژنامەنووسە فڕەنسییە دەبینێت و پەلاماری دەدات.

حەسە ساڵح حەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی بیلد دانی بەو شەڕەی ریبێری و گویلۆ داناوە و رایگەیاندووە، ئەوان پەیوەندییان بەو رۆژنامەنووسە فڕەنسییە کردووە و داوایان لێکردووە لە نزیکەوە لەگەڵی دابنیشن بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە جارەسەر بکەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close