وێنە و ڤیدیۆ.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە هۆی ئەوەی هیگواین لێدانە سزایەکەی لەدەست بدات

رۆژنامەیەکی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆکار بووە بۆ ئەوەی گۆنزالۆ هیگواین نەتوانێت بەرامبەر یۆڤێنتۆس لێدانە سزایەکەی گۆڵ بکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی لە خولەکی 40 لێدانی سزا بۆ ئەیسی میلان هەژمارکرا و گۆنزالۆ هیگواین چوو بۆ جێبەجێکردنی ئەو لێدانە سزایە، راستەوخۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ چووە لای چێزنی گۆڵپارێزی یانەکەی و ئەولایەی بۆ دەستنیشانکردبوو کە هێرشبەرە ئارجێنتینییەکە لێدانەکەی ئاڕاستەی دەکات و پێشی گوتبوو، زوو بۆ ئەو لایە بڕۆ چونکە هیگواین بەهێزەوە لێدانە سزایەکانی جێبەجێ دەکات و ئەگەر خێرا بۆ ئەولایە نەچیت ناتوانیت بەرپەرچی بدەیتەوە.

هیگواین کە پێش ئەوەی بچێتە ناپۆلی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە ریال مەدریدی ئیسپانی هاوشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی دەکرد، شەوی رابردوو لە یاریی نێوان ئەیسی میلان و یۆڤێنتۆس لە گەڕی دوازدەمی سێریا ئەی لێدانێکی سزای لەدەست دا و لە دوایین خولەکەکانیش بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و شەوێکی رەشی بەڕێکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆش گرێکوێرەی یاریگەی سان سیرۆی کردەوە و نیەکەم گۆڵی لەم یاریگەیە کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close