لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یاری بیتیس چەند سوپڕایزێکی تێدایە

یاریگا

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بەهۆی پێکان لە یارییەکانی بارسێلۆنا دوور کەوتەوە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی ئەمڕۆی بیتیس بانگهێشت کرایەوە، لە کاتێکدا عوسمان دیمبلی لەو یارییە دوور خرایەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا عوسمان دیمبلی لە لیستی یاریزانانی یارییەکەی ڕیال بیتیس دوور خستوەتوە، بەگوێرەی هەواڵەکان ئەو هەنگاوە وەک سزایەکە بۆ یاریزانە فەرنسییەکە کە لە ماوەی ڕابردوو کێشەی زۆر لە مەشقەکان و یارییەکانی بارسا دروست کردوە، جگە لەوەش هەردوو یاریزان مێسی و ساموێل ئۆمتیتی دوای چاکبوونەوەیان لە پێکان مۆڵەتی پزیشکیان وەرگرت و ناویان لە لیستی یارییەکەدا هەیە، لە کاتێکدا یاریزان فیلیپ کۆتینیۆ بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت یاری بکات.
ئەوەی خوارەوە لیستی یاریزانانی بارسایە بۆ ئەو یارییە:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن ، کاسپەر سیلیسن
بەرگری: سیمیدۆ، ئەلبا ، پیکێ، لینگلیت، ئۆنتیتی
ناوەڕاست: بۆسکێتس، ڕاکیتیچ، دینیس سوارێز، ئارسەر، ڕافینیا، مالکۆم، ڕۆبێرتۆ، ڤیدال
هێرشبردن: سوارێز، مێسی ، حەدادی

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close