ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ چاوی له‌سه‌ر ئه‌م دوو هێرشبه‌ره‌یه‌

مێرێنگێ، له‌ دواین شه‌ش یاریی له‌ لالیگا ته‌نها یه‌ك یاریی بردۆته‌وه‌، له‌ خانه‌ی شه‌شه‌م دێت، خاوه‌ن راهێنه‌رێكی كاتیشه‌، ئه‌مانه‌ ئاماژه‌ن بۆ بوونی كێشه‌ی راسته‌قینه‌ له‌ تیپه‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ پاریه‌كی زۆر خه‌رج بكات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌، راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا دووپاتیانكرده‌وه‌، كه‌ ریال مه‌درید، ئاماده‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ بری 200 بۆ 300 ملیۆن یۆرۆ خه‌رج بكات، له‌ پیناو به‌هێزكردنی هێلی پێشه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش هێنانی هێرشبه‌رێكی به‌ توانا، به‌ڵام مێرێنگێ له‌ نێوان ئیكاردی و ئیمپاپێ یه‌كلانه‌بۆته‌ كامیان هه‌ڵبژیرێت به‌هۆی بۆچوونی جیاواز.

رۆژنامه‌ی ماركا پێیوایه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ كڕینی ماورۆ ئیكاردی  هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلانه‌، رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی ریال پێویستی به‌ هێرشبه‌رێكی قه‌ناسه‌، به‌ر له‌ ساڵێك یانه‌كه‌ دوودڵ بوو له‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئیكاردی، به‌ڵام ئێستا دڵنیایه‌ له‌ پێوسیتی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ تیپه‌كه‌ی.

هه‌رچی رۆژنامه‌ی “باڵۆن دۆر” پێیوایه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی فلۆرێنتینۆۆ پێرێسی سه‌رۆك، هێنانی كێلیان ئێمپاپیه‌، تێچووی كڕینی ئیكاردی 120 ملیۆن یۆرۆیه‌، كه‌چی ئێمپاپی 200 ملیۆن یۆرۆ نرخی گرێبه‌ستكردنییه‌تی.

 

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close