بۆرووسیا دۆرتمۆند کلاسیکۆی ئەڵمانیای بردەوە

لە میانەی یاریەکانی گەڕی یانزەهەمینی خولی بۆندزلیگایی ئەڵمانیا، یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند یاریی کلاسیکۆی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لە یانەی بایرن میونشن بردەوە

لە یاریی کلاسیکۆی ئەڵمانیا یانەی بڕوسیا دۆڕتموند لە یاریەکی ماڕاسۆنی توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یانەی بایرن میونشن بباتەوە، کێشەکانی کۆڤاچ لەگەڵ یانەی بایرن زیاتر بکات، یاریزان مارکۆ ڕیۆیس ئەستێرەی یاریەکە بوو دوای پیشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و تۆمار کردنی دوو گۆلی یاریەکە، گۆڵەکەی تریس لە لایەن یاریزان پاکۆ ئەلکاسیڕ تۆمارکرا، هەردوو گۆڵەکەی یانەی بایرن لەلایەن لیڤاندۆسکی یاریزانی پێشووی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند تۆمارکرا، بەم ئەنجامەش یانەی بۆرووسیا  ژمارەی خاڵەکانی بۆ 27 خاڵ بەرز کردەوە شوێنی خۆی پێشەنگی خولەکە جێگیر کرد،  هەرچی یانەی بایرن میونشنە بە کۆ کردنەوەی 20 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی سێیەم مایەوە، لە ئەگەری بردنەوەی یانەی لایبزیک ئەوا یانە باڤاریەکە دەگەڕێتەوە پلەی چوارەم

شایەنی ئاماژە پێکردنە ئەم وەرزە یانەی بایرن میونشن بە ڕاهێنەرایەتی نیکۆ کۆڤاچ بە بارودۆخێکی خراپ تێدەپەڕێت لە کۆی 11 یاریی دووچاری 3 شکست و 2 بەرامبەربوون هاتووە، تەنیا لە 6 یاریی سەرکەتنی بەدەست هێناوە، هەرچی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند بە ڕاهێنەرایەتی لۆچیان فاڤەر بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتووە لە 11 یاریی دووچاری هیچ شکستێک نەهاتووە، خاوەنی 8 سەرکەوتن و 3 بەرامبەربوونە

 

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close