ئالێگری: فێلاینی هۆکاری سەرکەوتنی مانچستەریونایتد بوو !..

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤانتوس دەڵێت مەڕوان فیلاینی هۆکاری سەرەکی بردنەوەی مان یونایتد بوو لە یاری نێوانیان.

شەوی رابردوو لە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا لە کۆتا خولەکەکان شەیتانە سوورەکان دوو گۆڵیان تۆمارکرد و شکستیان بە بیانکۆنێری هێنا.

ئالێگری دوای یارییەکە وتی”لە یاری یەکەم فیلاینی یاری نەکرد و سوودمان لەو بۆشاییە وەرگرت کە ئەو یاری نەدەکرد بەڵام لەم یارییەدا یاری کرد و بە زەقی هەستمان بە توانا جەستەییەکانی دەکرد و بوونی ئەو جیاوازی دروستکرد لە بەرژەوەندی  مانچستەر”.

ئالێگری لۆمەکەی تیمەکەشی کرد کە رێگەیان دا ئەو لێدانە راستەوخۆیە ببێت بە گۆڵ و بەهۆیەوە گۆڵی بەرامبەریان لێ تۆماربکرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close