بەپەلە :ناوی پێنج یاریزان لە 30 یاریزانە پاڵێوراوەکەی بالۆن دۆر ئاشکرا کرا

یاریگا

کەمێک پێش ئێستا گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، کەسەرپەرشتی خەلاتی بالۆن دۆر (تۆپی ئاڵتوونی) باشترین یاریزان دەکات، ناوی 5 پاڵێوراوی لە ناو لیستی 30 یاریزانە پاڵێوراوەکە ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی (فرانس فوتبۆل) کە رۆژنامەی (دەیلی ستار) ی ئینگلیزی ئاماژەی پێداوە، پێنج پاڵێوراوەکە بریتین لە (ئالیسۆن باکیر) گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی بەڕازیل، هەروەها کەریم بن زیمە و گاریس بەیل هەردوو هێرشبەری ڕیال مەدرید ناویان هاتوە لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە مان سیتی و ئادینسۆن کاڤانی لە یانەی پاریس سان جێرمان، هەروەها چاوەڕێ دەکرێ ناوەکانی دیکەش لە ماوەی داهاتوو بەم شێوەیە ئاشکرا بکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە چاوەڕێ دەکرێت لە ئاشکرا کردنی ناوەکانی دیکەی لیستی 30 یاریزانەکە ناوی کریستیانۆ رۆنالدۆ و مێسی و نێیمار و مۆدرێچ و هازارد و و محەمەد سەلاح لەخۆوە بگرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close