نێیمار سەرسامی خۆی بە ئاستی مباپی دەربڕی

یاریگا

دوای سەرکەوتنێکی گەورە بە ئەنجامی 5-0 ، نێیمار جۆنیۆر ئەستێرەی پاریس سان جێرمان ستایشی ئاستی بەرزی کلیلیان مباپی کرد کە لەم یارییە سوپەر هاتریکی تۆمار کرد.

نێیمار لەم بارەیەوە بە ڕۆژنامەی(لیکیب)ی فەرنسی گوت” بەر لەو یارییە دانمان بەوە داناوە کە تیپەکەی ئێمە زۆر تۆکمەیە و ڕۆژ دوای ڕۆژیش بەهێزتر دەبێت، من زۆر دڵخۆشم بۆ مباپی ئەو هاوڕێمە و یاریزانێکە کە توانایەکی زۆر گەورەی هەیە و هەمیشە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات و خۆشحاڵم گەر بتوانم لە هەموو یارییەک هاوشێوەی ئەمڕۆ هاوکاری بکەم، بەڕاستی ئەو یاریزانێکی دیاردەیە “.

ئاشکرایە کە کە دوای سوپەرهاتریکی مباپی هەریەکە لە نێیمار و مباپی بە تۆمار کردنی 8 گۆڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی فەرنسایان گرت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close