پیکێ : ناحەزم زۆرە تەنانەت لە بارسێلۆناش !

یاریگا- بۆ چوارەم یاری لەسەریەک یانەی بارسێلۆنا نەیتوانی سەرکەوتن تۆماربکات لەلالیگا ئەمجارەیان لەیاریگای مێستایا یەکسان بوون بەرامبەر ڤالنسیا .

بەرگریکاری یانە کەتەلۆنیەکە جیرارد پیکێ لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنی دوای یاریەکە وتی : بردنەوە لە مێستایا زۆر سەختە بەتایبەت کاتێک لە سەرەتادا گۆڵت لێ تۆمارکرابێت ، زۆر هەوڵماندا بۆ گۆڵی دووەم بەڵام لە تواناماندا نەبوو ئەوکارە بکەین .

هەروەها پیکێ وتی ” من بەرگریکارم و خۆشەویستم لای ڕۆژنامەنوسەکان لەبەرئەوە ئاساییە هەموو هێرشەکان بۆ سەر من بن ، من لە بارودۆخێکی زۆر باشدام ئەگەرچی هەڵەیەکی گەورەم ئەنجامدا لە یاری لیگانێس ، زۆر کەس هەیە منی خۆشناوێت نەک تەنیا لە مەدرید بەڵکو لە بارسێلۆناش ، وازیان لێدەهێنم با چی دەڵین بیڵێن .

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close