محەمەد سەلاح ئەمڕۆ بەدوای شکانی ڕیکۆردی ئەفسانەی لیڤەرپول دەگەڕێت

یاریگا

ئەمڕۆ لە یارییەکی ئاگرینیدا، یانەی لیڤەرپول لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی دەکات، لەم یارییەش محەمەد سەلاح ئەستێرەی ڕیدز بە تۆمار کردنی گۆڵێک ڕیکۆردی ئەفسانەی لیڤەرپول هاوتا دەکاتەوە و لە شکاندنی نزیک دەبێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپول، ئاماژەی کردوە کە سەلاح لە دوایین 3 یاری بەرانبەر یانەی مان سیتی گۆڵی تۆمار کردوە، ئەوانیش لە یاری قۆناغی دووەمی پرێمەرلیگ و هەردوو یاری چوون و هاتنی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بوون، بۆیە گەر ئەستێرە میسرییەکە بتوانێ ئەمڕۆ گۆڵ تۆمار بکات ئەوا ڕیکۆردی ئایان ڕاش گۆڵکار و ئەفسانەی پێشووی لیڤەرپول هاوتا دەکاتەوە، ئەو ریکۆردەش لە ساڵانی 1992 تا ساڵی 1994 تۆمار کراوە.

جێی سەرنجە، ئەمڕۆ یانەی لیڤەرپول و مان سیتی لە یاری لوتکەی پرێمەرلیگدا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە، هەردوو یانەکەش بە کۆی 19 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەیان داگیر کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close