بارسێلۆنا مەرجەکەی پاریس سان جێرمان بۆ فرۆشتنی ڕابیۆ  ڕەتدەکاتەوە


یاریگا

یانەی بارسێلۆنا، مەرجێکی سەیری یانەی پاریس سان جێرمانی ڕەتکردەوە کە بۆ فرۆشتنی (ئەدریان ڕابیۆ)ی ناوەڕستکاری یانە فەرنسییەکەی بۆ یانەی بارسێلۆنای دانابوو.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس بە مەرجێک دەستبەرداری ڕابیۆ دەبێت، کە بارسا لەبری ئەو یاریزانە سێرجیۆ بۆسکێتیسیان پێ بدەن، بە ئاڵۆگۆڕکردنەوە، ئەو بیرۆکەیەش لە لایەن یانە کەتەلۆنییەکە ڕەت کراوەتەوە بە تایبەتی دوای تازەکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئیسپانییەکە، بەمەش بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکە بارسێلۆنا بۆ بەدەستهێنانی ڕابیۆ دەبێت تا کۆتایی ئەم وەرزە چاوەڕێ بکات، تا ئەو کات بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستی ڕابیۆ یاریزانەکە دەتوانێت بەخۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا لە ماوەی ڕابردوو بایەخی تەواوی بە هێنانی (ئەدریان ڕابیۆ) داوە بەڵام بە بەردەوامی یانەی پاریس فرۆشتنی یاریزانەکەی بە بارسێلۆنا ڕەتکردوەتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close