هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیال دەبێتەوە

یاریگا

سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە لەندەن ئامادەی ئاهەنگی خەڵاتەکانی فیفا دەبێت و هەر لەوێش داوای یارییەکی دۆستانە لەهەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و کڕواتیا دەکات.

لەم بارەیەوە (عەبدولخالیق مەسعود)ی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە کە لە لەندن لە کاتی ئامادەبوونی ئاهەنگەکە چاوی بە (ئینفانتینۆ)ی سەرۆکی فیفا کەوتوە دواتریش لەگەڵ دیدێ دیشامپ ڕاهێنەری فەرنسا و زلاتکۆ دالیچی گفتوگۆی کردوە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجام بدەن،

بەگوێرەی قسەکانی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەردوو هەڵبژاردەکە لەڕێگای ڕاهێنەرەکانیان ڕەزامەندی خۆیان پیشانداوە بۆ ئەوەی بەرانبەر هەڵبژاردەی عێراقی یاری بکەن، دوای ئەوەی نووسراوی فەرمی فیدڕاسیۆنی عێراقی بۆ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی هەردوو وڵاتەکە دەنێردرێت.

لەکۆتایی قسەکانیدا عەبدولیخالق مەسعود گوتی کە سەرۆکی فیفا بۆی دووپات کردوەتەوە کە ئەوان هەمیشە پشتگیری تۆپی پێی عیراق دەکەن و هیچ بۆ یارمەتی تۆپی پێی عێراق درێغی ناکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close