دوو هۆتێلی پاریس گرەوێکی سەیر لەسەر بوفۆن دەکەن

Buffon
Buffon
یاریگا
دوو لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی پاریسی پایتەختی فڕەنسا لەگەڵ میوانەکانیان گرەو دەکەن هەر کاتێک بوفۆنی گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان لەم وەرزەدا گۆڵ رۆمار بکات، ئەوا نرخی مانەوەیان خۆرایی دەبێت.

ئەم گرەوەی هۆتێلەکانی پاریسی پایتەخت لە کاتێکدایە کە گۆڵپارێزی ئیتاڵی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تەنها یەک گۆڵی تۆمار کردووە، بۆیە پێدەچێت ئەستەم بێت میوانەکان لەم گرەوەدا سەرکەوتوو بن.

پێشتریش چەند هۆتێلێکی فڕەنسا گرەویان کردبوو ئەگەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە مۆندیالی 2018 بردنەوە بەدەست بێنێت، ئەوا پارە لە میوانەکانیان وەرناگرن، لە کاتێکدا کە ئیتاڵیا بەشداری مۆندیالی نەکرد بوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close