سەلاح باسی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و کێشەی سادیۆ مانی دەکات

 

یاریگا


لە تازەترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، محەمەد سەلاح ئەستێرەی لیڤەرپولی ئینگلیزی تیشکی خستە سەر ئەگەرەکانی بردنەوەی لیڤەرپول بۆ پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ و کێشەکانی یاریزانەکە لەگەڵ سادیۆ مانی.

لەم بارەیەوە، سەلاح لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری (فرانس فووتبۆڵ) گوتی ” یانەکەمان توانی ئەوەی هەیە، جارێکی دیکە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرکەوێت، پارساڵ توانیمان مانچێستەر سیتی بکەینە دەرەوە و دواتر لە ڕۆما ببەینەوە کە ئەویش بەرانبەر بارسێلۆنا سەرکەوتنی تۆمار کردبوو، یارییەکانی وەرزی ڕابردوو خۆش بوو، بۆ ئەمساڵیش نامەوێت فشار بخەمە سەر هاوڕێیانم بەڵام دڵنیام ئێمە دەتوانین جامەکە ببەینەوە، دەکرێت پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بە یەکەوە ببەینەوە”.

دەربارەی یاری ئەمڕۆ بەرانبەر پاریس سان جێرمان سەلاح گوتی ” سان جێرمان یانەیەکی پڕ ئەستێرەیە، ئەو یانەیەکی بەهێزە ناتوانم چاوەڕێ بکەم حەز دەکەم یارییەکە دەست پێ بکات، پێشبینی دەکەم یارییەکی زۆر خۆش و بەچێژ بێت”.

لەکۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە کێشەکانی لەگەڵ سادیۆ مانی سەلاح ناکۆکییەکانی بەدرۆ خستەوە و گوتی ” ئێمە زۆر هاوڕێین و لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان لە تەنیشت یەک دادەنیشین و هەماهەنگی لە نێوانمان هەیە و گرنگ نییە کێ گۆڵ بکات، گرنگ یانەکەیە، هەر وەکو دەیبینن لە لیڤەرپول هەموو گۆڵ دەکەن”.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close