ماڵدینی: میلان زۆری ماوە بگاتەوە بە یۆڤانتۆس

پاولۆ ماڵدینی، ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەی سی میلان، رایگەیاند، میلان هێشتا رێگایەکی دووری ماوە بگاتەوە بە یۆڤانتۆس

میلان بردنەوەیەک و شکستێکی و یەکسانبونیکی لە خولی ئیتاڵی بەدەستهێناوە لە کاتێکدا یۆڤی لە چوار یاریدا ١٢ خاڵی بەدەستهێناوە

لەبارەی ئەوەی میلان یانەیەکی رکابەری یۆڤانتۆس بێت ماڵدینی بە سکای سپۆرتی گوت

“رکابەری یۆڤانتۆس؟ با جدی بین، ئێمە هێشتا رێگایەکی دوورمان لە پێشە”

“ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین لە چوار یەکەمەکەی خول ئیتاڵی بین  و کاری باش بکەین لە خولی ئەوروپا”

“پڕۆژەکان گرنگن، بەڵام هێشتا ناتوانین میلان بە یۆڤانتۆس بەراورد بکەین”

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close