لەژێر فشاری جەماوەر عێراق بە یاریکردن بەرانبەر ئارجەنتین و بەڕازیل ڕازی بوو


یاریگا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دوای کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەفەرمی بڕیاری دا بەشداریی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی چوار قۆڵی بکات، کە تێیدا هەردوو هەڵبژاردەی ئارجەنتین و بەڕازیل لەگەڵ سعوودیەی خاوەن میونداری بەشدارن.

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە و بڕیاری دا داوایەکی دەستەی گشتی وەرزشی سعوودیە قبووڵ بکات و بەشداریی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی چوار قۆڵی بکات، کە وابڕیارە مانگی داهاتوو لە سعوودیە بە بەشداریی هەڵبژاردەکانی ئارجێنتین و بڕازیل و سعوودیە بەڕێوە بچێت، لەم بارەیەوە کامل زغەیر ئەندامی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند کە بەشداری کردن لەم جۆرە یارییانە زۆر گرنگە و سوودی بۆ تیپەکە دەبێت، بۆیە ناکرێت ڕەت بکرێتەوە.

بە گوێرەی خشتەی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە، رۆژی 12ی مانگی داهاتوو عێراق رووبەڕووی ئارجێنتین دەبێتەوە و بڕازیل و سعوودیەش لەگەڵ یەکتری یاریی دەکەن، ئینجا دوای چوار رۆژی دیکە عێراق و سعوودیە یاریی دەکەن و لە یاریی کلاسیکۆشدا، بڕازیل و ئارجێنتینا بەیەک دەگەن.

پێشتر میدیاکانی سعوودیە و ئارجێنتینا رایانگەیاندبوو، لیۆنێل مێسی گەرچی بەشداریی دوو یاریی دۆستانەی رابردووی تانەگۆی نەکرد، بەڵام بانگهێشتی ئەم دوو یارییە دەکرێت و بەشداریی پاڵەوانێتییەکەی سعوودیە دەکات، بەمەش مێسی لە سعوودیە رووبەڕووی بەرگریکارانی عێراق دەبێتەوە.

پێشتر سعوودیە داوای لە میسر کردبوو بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکات، بەڵام بەهۆی پابەندبوونی میسر بە پاڵاوتنەکانی ئەفریکا داوای لێبوردنی کرد، کە ئەم پاڵەوانێتییە وەکو ئامادەکارییەکە بۆ سعوودیە و عێراق بۆ خۆئامادەکردن بۆ پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای 2019.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close