ئەلێگری: دەبێت کۆستا سزا بدرێت

راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری، رایگەیاند کە ئەوان دۆگلاس کۆستا بەهۆی تفکردنە یاریزانیکی یانەی سۆسۆلۆ سزا دەدەن

لە یاریەکەی ئەمشەوی نێوان یۆڤانتۆس و سۆسۆلۆ کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ تۆماربکات  و یانەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ سەربخات،  بەڵام ناکۆکی کەوتە نێوان کۆستا و فێدێریکۆ دی فرانسیسکۆ

بەهۆی تفکردنە فرانسیسکۆ، راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی

“ئەو بە دڵنیایەوە سزا دەدەرێت. کاردانەوەکەی دووچاری سەرسوڕمانیکردنم”

جێی باسە کۆستا بە کارتی سوور لە کۆتای یارییەکە کرایە دەرەوەی یارییەکە

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close