عێراق لەسەر یاریکردن بەرانبەر ئارجەنتین و بەڕازیل بڕیاری کۆتایی دا

یاریگا

دوای ئەوەی داوەتنامەی فەرمی بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتیەک لە سعوودیە پێگەیشت، کە تێیدا سعوودیە و بەڕازیل و ئارجەنتینیش بەشدارن، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دەربارەی بەشداری کردن وەڵامی کۆتایی دایەوە.

لەم بارەیەوە، عەبدولخالیق مەسعوود، سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە داوای لێبوردنی فەرمییان لە سعوودیە کردوە لەبەر ئەوەی ناتوانن لەم پاڵەوانێتییە بەشداری بکەن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عیراق دوو یاری دۆستانەی بەرانبەر عومان و لوبنان داناوە و ئەوانیش ڕازی نەبوون کە یارییەکان دوابخرێت، هەروەها گوتیشی عومان یاری بەرانبەر هەڵبژاردەی ئێرانی ڕەت کردوەتەوە تا یاری لەگەڵ عێراق بکات، بۆیە کارەکە قورس بوو، بۆیە ناتوانین لەو پاڵەوانێتییەی سعوودیە بەشداربین.

ئاشکرایە کە سعوودیە لەسەر ئەو ڕێز و پێشوازییە گەرمەی لە هەڵبژاردەکەی کرا کاتێک هاتە بەسرە، عیراقی لەم پاڵەوانێتییە داوەت کرد کە بەرازیل و ئارجەنتین بە تەواوی ئەستێرەکانیان بەشداری تێدا دەکەن، ڕەت کردنەوەی ئەم یارییانەش شەپۆڵێکی گەورەی تووڕەبوونی هەودارانی تۆپی پێی عیراقی بەدوای خۆی دا هێنا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close