مۆرینیۆ داوای ڕووبەرووبوونەوەی پۆگبا دەکات

یاریگا

وا دیارە جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهینەری شەیتانە سوورەکان لە دەنگۆی ڕۆیشتنی پۆل پۆگبای ناوەڕاستکاری یانەکەی بێزار بووە، بۆیە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو کێشەیە داوای روربەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی یاریزانە فەرەنسییەکەی کردوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی لێدوانەکانی مۆرینیۆی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ڕایگەیاندوە کە ئەگەر یاریزانەکە دەیەوێت بڕوات پێویستە ڕووبەڕووی ببێتەوە و ئەو قسەی پێ ڕابگەیەنێت، بە پێچەوانەش مۆرینیۆ دەڵێت ئەگەر نەهات ئەو قسە بکات، ئەوە بە بۆچوونی من واتای ئەوەیە نایەوێت بڕوات و خواستی مانەوەی لە یانەکە هەیە، لە راستیدا من باوەڕ بە قسەکانی ئەو دەنگۆیانە ناکەم تا ئەو کاتەی مینۆ ڕایۆلای بریکاری کارەکانی نەبینم کە لەسەر شاشەی تیڤییەکان بە زمانی ئەو قسەیە نەکات و نەیڵێت کە من ڕێگەی بۆ خۆش دەکەم بۆ ئەوەی لە یانەکە بچێتە دەرەوە.

مۆرینیۆ لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی ” من دوو مانگە لەگەڵ پۆگبا کاردەکەم و تا ئێستا ئەو یاریزانە هیچ شتێکی سەبارەت بە رۆیشتنی پێ نەگوتوم، مۆندیال تەواو بوو ئەو کات پرێمەرلیگ دەستی پێکرد، بۆیە هیچ شتێکم لەو نەبیستوە.

مۆرینیۆ لە هەفتەی پرێمەرلیگدا لە تاقیکردنەوەیەکی قورسدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانە واتفۆردی خاوەن چوار بردنەوەی یەک بەدوا یەک هەیە، شستی مۆرینیۆش لەو یارییەدا ئەگەری کاردانەوەی لە لایەن کارگێڕی یانەکە لێ دەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close