عێراق هۆکاری ڕەتکردنەوەی یاریکردن بەرانبەر ئارجەنیتن و بەڕازیل ڕووندەکاتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییەکی دۆستانەی لە سعوودیە بە بەشداری ئارجەنیتن و بەڕازیل و سعوودیە رەتکردەوە، سەرچاوەیەکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق هۆکاری ئەو ڕەتکردنەوەیەی ڕوونکردەوە.

حوسین خوراسانی، ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیار بوو هەڵبژاردەی عێراق بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە بکات، بۆ ئەوەش چاوەڕێی وەلام و داوەتنامەی فەرمی سعوودیەمان کرد، بەڵام هیچ دەنگ و وەڵام نەبوو، بۆیە ئێمەش لەگەڵ عومان و لوبنان ڕێککەوتین بۆ ئەوەی دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدەین، ئینجا دواتر پاش ڕێکەوتن لەسەر ئەو دوو یارییە کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییکە باسیان لە بەشداری کردنی ئێمە کردوە.

خوراسانی لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت” یاری کردن بەرانبەر هەڵبژاردەی بە سەنگ و ئاستی بەڕازیل و ئارجەنتین جێی خۆشحاڵی و کارێکی نایاب دەبێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی داوەتنامەکە بڕیاری کۆتایی دەکەوێتە دەستی ڕاهێنەر ستیریچکۆ کاتانیچ کە ئەو ڕەزامەندی لەسەر هەردوو یاری عومان و لوبنان داوە، لە کاتێکدا هەوادارانی هەڵبژاردەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیان وایە عیراق لە ترسی دۆڕاندن بە ئەنجامێکی گەورە لە بەشداری کردن پاشگەزبووەتەوە، هەروەها فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی نایەوێت ڕاهێنەری تازە بە شکستی گەورە ڕووبەڕووی ڕەخنەو هێرشی میدیا وەرزشییەکان ببێتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close