نەیمار لە پێکهاتەی سەرەکی پاریس نابێت

یانەی  پاریسان جێرمان بڕیاریداوە بەهۆی یاریەکەی بەرامبەر بە لیڤەرپول پشوو بە نەیمار دا سیلڤا بدات لە یاریەکەی ئەمشەوی بەرامبەر بە سەینت ئیتینێ

تۆماس توچێل راهێنەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند کە نەیماری لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی نابێت بەهۆی ئەوەی یاری داهاتوویان بەرامبەر بە لیڤەرپول لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەوروپا دوا بە دوای یارییەکەی ئەمشەوە

بەڵام کیلیان مباپێ دوای سزای دانی بە سێ یاری بڕیارە لە یاریەکەی ئەمشەو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە و بەشداری بکات

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close