هاندەرانی بارسێلۆنا نارازین لە گواستنەوەی یاریزانێک

Saúl Ñíguez
Saúl Ñíguez
یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت زستانی ئەمساڵ سائول نیگۆئێز لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان، دەنگی نارەزایەتی هاندەرانی ئەو یانەیەی لێکەوتەوە.

هاندەرانی بارسێلۆنا لە راپرسیەکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆریڤۆ دژی ئەو دەنگۆیەن کە گوایە بەرپرسانی یانەکەیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی رۆخێ بلانکۆس دەیانەوێت 150 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بۆیە داواکارن کە ئەم کارە نەکەن.

نیگۆئێز بە ئاستە بەرزەکەی لەم ساڵانەی دواییە، بووەتە ئامانجی چەندین یانە و لەوانەش بارسێلۆنا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close