ئیکاردی خۆی یەکلایی کردۆتەوە

Mauro Icardi
Mauro Icardi
یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، گۆڵکاری ئارجانتینی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا رازی بووە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژ بکاتەوە.

رۆژنامەی دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە کە گۆڵکاری نێراتزۆری لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتۆتە رێکەوتن و واندا نارای هاوسەر و بەرێوەبەری کارەکانی لەگەڵ ئەم یانەیە کۆتایی بە هەموو شتێک هێناوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە گرێبەستەکەی ئیکاردی تاوەکو 2023 دەبێت و موچەی ساڵانەشی بۆ 5 تا 6 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close