لەسەر یارییەکەی جەویە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر داوای لێبوردنی لە عیڕاق کرد

یاریگا

عەبدولخالیق مەسعود، سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپ پێی جەزائیری پێ گەشتوە کە تێیدا بەهۆی ڕووداوەکانی یاری جەویە و پاشەکشەی لە یاری داوای لێ بوردن لە عێراق دەکەن.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان جەزائیر لە ڕێگەی (محەمەد ڕەوڕاوە)ی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر داوای لێ بوردنی لە هاوتا عێراقیەکەی کردوە و دڵتەنگی خۆی بەرانبەر ڕووداوەکان دەربڕی کە تێیدا یانەی جەویە بەهۆی هوتافی تایفی لەسەر سەدام حوسێن و بەکار هێنانی یاری ئاگرینی لە نێو یاریگا لە خولە کی 70ی یارییەکیە پاشەکشەیان کرد.

بەپێی میدیاکان مەسعود بە سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جەزائیری گوتوە کە پێویستە یانەی ئیتحاد عاسیمە بە قورسترین شێوە سزا بدرێت و کارگێڕی یانەکەش داوای لێ بوردنی فەرمی لە یانەی جەویە بکات بەهۆی ئەو سووکایەتییەی بەو یانە عیراقیە کراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close