لەسەر پارچە زەوییەکی یاریگا کێشە درووست دەبێت

Peru
Peru
یاریگا
لە وڵاتی پیرو گروپێکی ئایینی ئەم وڵاتە لە هەوڵی ئەوەدان کە شوێنی وەستانی ئۆتۆمۆبێلی یاریگای ئالێخاندرۆ ڤیانۆئا بیکەن بە مولکی خۆیان و کلێسایەکی لەسەر درووست بکەن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە گروپێکی ئایینی لە لیمای پایتەختی پیرۆ چەند بەڵگەیەکیان بەردەستە کە گوایە ئەو پارچە زەوییەی یانەی ئالیانسا لیما کردویانە بە مولکی خۆیان و ئێستاش شوێنی وەستانی ئۆتۆمۆبێلە، مولکی ئەوانە و ویستویانە ئامادەی بکەن بۆ ئەوەی کلێسایەکی لەسەر درووست بکەن.

دوای بلاوبونەوەی ئەم هەواڵە هاندەرانی یانەی پیرۆیی هاتونەتە یاریگە و لەو کاتەوە لەگەڵ ئەم گروپە گرژییان لە نێوان دروست بوو و بەم هۆیەوە کەسێک بریندار بوو و چەند کەسێکی دیکەش دەستگیر کران.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close