ئەمڕۆ عێراق یەکەمین یاری بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری تازەی بیانی ئەنجام دەدات

یاریگا

ئەمڕۆ ستیریچکۆ کاتانیچ، ڕاهێنەری سلۆڤینی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق لە یەکەمین تاقیکردنەوەی دا لەگەڵ تیپەکە بەرانبەر هەڵبژاردەی کوێت یاری دەکات.

بڕیارە کاتژمێر 6.30 خولەکی ئەمڕۆ ئێوارە لەسەر یاریگای عەلی سوباح لە کوێت هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی دۆستانەی خۆئامادەکاری ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کوێت ببێتەوە، لەم یارییەش کاتانیچ ڕاهێنەری تازەی تیمی عێراق یەکەمین یاری خۆی وەک ڕاهێنەر ئەنجام دەدات دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بە بری 3 ملیۆن دۆلار گرێبەستی لەگەڵ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق واژۆ کرد، بۆ ئەوەی بۆ سێ ساڵ سەرپەرشتی هەڵبژاردەکە بکات.

بەگوێرەی میدیاکانی عێراق زۆر لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەکە وەک یاسر قاسم و ئەحمەد یاسین و بڕوا نووری و حوسێن عەلی لەو یارییەدا ئامادە دەبن، لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵێک لە ئەستێرەکانی یانەی جەویە بە هۆی یاریکردنیان دوێنێ شەو لە پاڵەوانێتی عەرەب ناتوانن لەو یارییە ئامادە بن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close