گریزمان هۆکاری ڕەتکردنەوەی بارسێلۆنا دەخاتە ڕوو

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا ئەنتوان گریزمان، ئەستێرەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند کە بڕیاری ڕەتکردنەوەی بارسێلۆنا قورسترین بڕیارەکانی ژیانی بووە.

گریزمان لەم بارەیەوە بە رۆژنامەنووسانی گوت” یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی بمێنمەوە، ئەوان واین کرد هەست بکەم کە لە ماڵی خۆمم و لە بارودۆخێکی باشم، هەروەها هەست بکەم کە یانەیەکی گەورەین، بەڕاستی زۆر قورسە بە یانەیەکی وەک بارسێلۆنا بڵێی نەخێر، ئەو بڕیارەی دام یەکێک بوو لە قورسترین بڕیارەکانی ژیانی خۆم، بەلام من ئێستا لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید دڵخۆشم.

سەبارەت بە بالۆن دۆری ئەمساڵ، گریزۆ دەڵێت پێشبینی دەکەم جارێکی دیکە ڕۆنالدۆ و مێسی لە لیستی کۆتایی ناویان هەبێت، سەبارەت بەخۆی گوتی نازانم چی دەبێت بەلام منیش ڕۆڵی باشم هەبوو لە یارییەکانی دوای قۆناغی 16ی مۆندیال و یۆرۆپا لیگ.

لەکۆتایی قسەکانی گریزمان ستایشی کیلیان مباپی هاوڕێی کرد کە لە یانەی پاریس سان جێرمان یاری دەکات و گوتی مباپی ئاستی زۆر پێشکەوتوە و ئەو یاریزانە دەتوانێت هەهوو وەرزێک 50 گۆڵ تۆمار بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close