ئەگوێرۆ وەک باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی مان سیتی هەڵبژێردرا

یاریگا

یانەی مان سیتی ئینگلیزی باشترین یاریزانی یانەکەی لە مانگی رابردوو دیاری کرد و تێیدا سیرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری یانەکە بە باشترینی مانگی ڕابردوو هەڵبژێردرا.

لەم بارەیەوە ، ماڵپەڕی فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت، هەواڵەکەی بڵاوکردوەتەوە و گۆڵەکانی ئەگوێرۆی دابەزاندوە کە لەم مانگەدا توانیویەتی 3 گۆڵ بۆ یانەی مان سیتی لە پرێمەرلیگ تۆمار بکات و یارمەتی تیپەکەی بدات بۆ ئەوەی چوار سەرکەوتن لە هەر چوار گەڕی خولەکە تۆمار بکەن و پلەی سێیەم بەجیاوازی گۆڵ داگیر بکەن.

ئاشکرایە کە سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری ئارجەنتینی بەم دواییە کۆی گۆڵەکانی بە درێسی مان سیتی لە 200 گۆڵ تێپەڕاند ئێستاش بە گۆڵکاری مێژوویی یانەکە باسی لیوەدەکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close