مۆراتا رەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە مەدرید

Alvaro Morata
Alvaro Morata
یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا رەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە لالیگا و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکاتەوە.

هێرشبەری بلوز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا گووتی ” لەماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە گفتوگۆم لەگەڵ بەرپرسانی مێرنگی کردووە بۆ پەیوەندیکردن بەم یانەیە، بەڵام ئەم دەنگۆیانە راست نین و هیچ کاتێک بیرم لەوە نەکردۆتەوە بگەڕێمەوە ئەم یانەیە”.

مۆراتا وەرزی رابردوو ریزەکانی ریال مەدریدی بەرەو چێڵسی جێهێشت و بۆ ئەم وەرزەش یەکێکە لە پلانە سەرەکیەکانی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەکەی.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close