سوارێز کاتی جێهێشتنی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

Luis Suarez
Luis Suarez
یاریگا_
لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەڵێت کە هەر کاتێک توانای خزمەتکردنی بە یانەکەی نەما ئەوا ئەو یانەیە جێدێڵێت.

گۆڵکاری کەتەلۆنیەکان لە دیمانەیەکی لەگەڵ رادیۆی کەتەلۆنیا گووتی” هەموو یاریزانێکی ئارەزوو دەکات لە بارسا واز لە یاریکردن بێنێت، بەڵام ئەم کارە ئەستەمە هەروەک چۆن ئینیێستا و چاڤی ئەمەیان بۆ نەکرا. بۆیە هەرکاتێک بزانمم کە منیش چیدیکە توانای ئەوەم نەماوە خزمەت بەم یانەیە بکەم، ئەوا بەبێ دوو دڵی بریاری جێهێشتن دەدەم”.

سوارێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە پێچەوانەی میسی کە گوتبووی ریال مەدرید بە بێ رۆناڵدۆ لاواز دەبێت گووتی ” ریال مەدرید و بارسێلۆنا زیاترن لە یاریزانێک، بۆیە بە چوونی یاریزانێک هیچی لێ کەم نابێتەوە”.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close